ئه‌كادیمیای راگه‌یاندن – عێراق، بڕوای وایه به‌ره‌وپێشبردنی میدیا له‌عێراق‌و هه‌رێمی كوردستاندا پێویستیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كی لێهاتوو هه‌یه، بۆیه راوێژكاران له‌ئه‌كادیمیاكه‌ماندا هه‌ڵده‌ستن به‌رێنماییكردن‌و راهێنانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌رتی میدیا له‌پێناو هێنانه ئارای دامه‌زراوه‌ی میدیایی سه‌ركه‌وتو.
كێشه‌و گرفته‌كان:
به‌ره‌وپێشبردنی پرۆفێشناڵانه‌ی كه‌رتی میدیا له‌عێراقدا له‌به‌رده‌م به‌ربه‌ستی گه‌وره‌دایه، وه‌ك نه‌بونی ستافی به‌توانا‌و ئامێری نوێ، به‌كارهێنانی مۆدێلی كۆنی كاركردن، تیمی ته‌كنیكیی ناشاره‌زا، ستراتیژییه‌تی لاوازی دابه‌شكردن‌و خستنه‌بازاڕ‌و فرۆش. هه‌ندێك جار، به‌كارهێنانی ستانداردی لاوازی رۆژنامه‌وانی بۆ په‌ره‌پێدانی ئایدیا، توێژینه‌وه، دۆكیومێنتكردن‌و به‌رهه‌مهێنان، كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن.
رێگه‌چاره:
ئه‌كادیمیای راگه‌یاند – عێراق، شێوازێكی راوێژكاریی به‌هێز‌و نوێی هێناوه‌ته ئاراوه به‌شێوه‌یه‌ك شاره‌زایی ته‌كنیكی‌و چۆنێتی به‌بازاڕیكردنی به‌رهه‌مه رۆژنامه‌وانیه‌كان بۆ تیمی به‌ڕێوه‌بردن ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. راوێژكاره‌كانمان له‌بواری كارگێڕیی میدیای مۆدێرندا تایبه‌تمه‌ندن‌و له‌پێنج رووی سه‌ره‌كیه‌وه سه‌رپه‌رشتیی فێرخوازان ده‌كه‌ن:
- په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی كار.
- باشكردنی به‌رهه‌مهێنانی میدیایی.
- توانا‌و سه‌رچاوه مرۆییه‌كان.
- رێكخستن‌و په‌ره‌پێدانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.
- پلانی جێبه‌جێكردن‌و په‌یڕه‌وكردن.
له‌ڕێی ئه‌و كۆرس‌و راهێنانانه‌وه، گه‌شه به‌توانا‌و لێهاتویت ده‌ده‌یت وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگایه‌كی رۆژنامه‌وانی. له‌وه‌ش گرنگتر، راوێژكارانی ئه‌كادیمیاكه، له‌ڕێی میتۆد‌و كه‌ره‌سته‌ی نوێوه، ئاماده‌ت ده‌كه‌ن‌و شاره‌زایی پێویستت پێ ده‌به‌خشن تاكو بتوانی سه‌ركه‌وتوانه به‌ره‌نگاری به‌ربه‌ست‌و گرفته‌كانی دامه‌زراوه‌كه‌ت ببیته‌وه‌و چاره‌سه‌ری گونجاویان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌یت.